پاسپۆرتی سلێمانی:  چیتر کار بەڕەگەزنامەو ناسنامەی باری شارستانی ناکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی پاسپۆرت


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان چیدی کار بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکەن و تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی عێراق لەلایەن بەڕێوبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی بەغدادەوە و بە نوسراوێکی فەرمی کە وێنەیەکی ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتیمان کراوە ، پێیان راگەیاندین کە پێویستە لەمەودوا کارکردن بە هەریەک لە بەڵگەنامەکانی (رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی) عێراقی رابگیرێت بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت پاڵپشت بە بەکارهێنانی بەڵگەنامەی (کارتی نیشتمانی) وەک بەڵگەیەکی فەرمی بۆ ئەم مەبەستە.
ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە لە سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکان و نوسینگەکانی دەرکردنی مامەڵەی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت.
کامەران کەریم