قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ شه‌ش تۆن په‌تاته‌ی له‌ناوبردوه‌

(0) / / کردستان / سلێمانی پەتاتە ئابووری کوردستان بەروبوم


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ به‌هۆی خراپی و نه‌شیاویان بۆ خواردن، لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر  له‌ (10) تۆن و (250) كلیلۆگرام سه‌وزه‌ و میوه‌ی خراپی له‌ناوبردوه‌ كه‌ شه‌ش تۆن و (530) كیلۆگرامی په‌تاته‌ بوه‌.
له‌ راپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه ‌بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ فرۆشتگاكانی عه‌لوه‌، توانیویانه‌ له‌ مانگی (ئازار) رابردو ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (10) تۆن و (250) كیلۆگرام سه‌وزه‌ و میوه‌ی خراپدا بگرن و رێگری له‌ خستنه‌ ناوبازاڕیان بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ خاوه‌ن فرۆشتگاكانه‌وه‌ ‌نیازی ساغكردنه‌وه‌یان هه‌بوه‌.
له‌ ئاماری لیژنه‌كه‌دا ‌هاتوه‌، به‌شێك له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌كان له‌ شه‌ش تۆن و (530) كلیۆگرام په‌تاته‌، (450) كیلۆگرام زه‌نجه‌بیل، (650) كیلۆگرام كاهو، (250) كیلۆگرام پیازی ته‌ڕ، (340) كیلۆگرام كاڵه‌ك پێكهاتون.
رونیكردوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕی (150) كیلۆگرام تور، (350) كیلۆگرام هه‌نار، (550) كیلۆگرام سندی و لیمۆ و لاله‌نگی، (180) كیلۆگرام كه‌ستانه‌، (150) كیلۆگرام بیبه‌ر، (300) كیلۆگرام بامیه‌ و (180) كیلۆگرام ترێ كه‌سه‌رجه‌میان به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت و ئاسایشی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵ، ته‌ندروستی، چاودێری بازرگانی پێكهاتون و رۆژانه‌ له‌ سه‌عات (06:00)ـی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ له‌ناو عه‌لوه‌كه‌ پشكنین بۆ ئه‌و سه‌وزه‌ و میوه‌ و خوارده‌مه‌نیانه‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن خاوه‌ن نوسینگه‌كانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕو.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم