مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵڵ هەڵبژاردن کوردستان یەکێتی


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن و ئامادەكارییەكان كۆدەبێتەوە.
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكرێت.
وتیشی، لە كۆبونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا و ئەگەر و پێشھاتەكان سەبارەت بەو پرسە تاوتوێدەكرێت.
کامەران کەریم