تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانێتی و حزب و كاندیدەكان دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە تیروپشک کوردستان هەڵبژاردن پەرلەمان


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جومانە غەلای, وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان, بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق:كۆمیسیۆن بەردەوامە لە ئامادەكاریەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان،دوای كۆتایهاتن و داخستنی ماوەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان, ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریداوە, لە رۆژی (7)ی نیسان لە بارەگای كۆمیسیۆن, تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانێتی و پارتە سیاسیەكان و كاندیدەكان بكات.

ئەو قسانەی وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكاتێكدایە, تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان, لیستی كاندیدەكانی پێشكەش بە كۆمیسیۆن نەكردووە, ئەوەش چارەنوسی هەڵبژاردنی (10)حوزەیرانی ئەمساڵی خستووەتە تونلێكی نادیارەوە, لەپاڵ ئەمەشدا رۆژی (7)ی تەمموزی ئەمساڵ, وادەی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتایدێت, ئەوەش فشارەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چڕتركردووەتەوە, بەوپێیەی هەڵوەشاندنەوەی كۆمیسیۆن, هێندەی تر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوور دەخاتەوە.

کامەران کەریم