هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دوو بارەگای سوپای پاسداران لە سیستان و بەلوجستانی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە سوپای پاسداران ئێران جەیشولعەدڵ


Apr 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئیرنا) بڵاوی کردەوە، لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان هێرش کرایە سەر دوو بارەگای سوپاى پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بەرپرسێکى ئەمنیى پارێزگاکە دەڵێت "هێرشەکە کردەوەیەکی تیرۆرستیى بووە".
عەلى رەزا مەرحەمەتى، یاریدەدەرى پارێزگارى سیستان و بەلوجستان بۆ کاروبارى ئاسایش بە ئیرنای رایگەیاندووە، هێرشى سەربازیی کراوەتە سەر بارەگای راسک و چابهارى سوپاى پاسداران.

ناوبراو دەڵێت: "هێزەکانى "جەیشولعەدل" هێرشەکەیان ئەنجامداوە و هەوڵیانداوە لەڕێگەى ئەنجامدانى تەقینەوەیەکەوە بچنە ناو یەکێک لەبنکەکانەوە و سێ کەس لە هێرشکارەکان کوژراون".

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە لە ئێستادا کۆنترۆڵی بارودۆخەکە کراوە و هەواڵەکان لەمەڕ تەقینەوە لە بارەگای سوپای ڕاسک بێ بنەمایە و تیرۆریستەکان کەوتوونەتە بۆسەوە.