ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی دێت و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بکرێت.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی (هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگاکان و سەرۆکایەتیی هەرێم) دابەشدەکرێت و، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دێت.
پەیوەست بە مووچەی مانگی ئازار، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەردانی بەغدادی کرد.
شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم گەڕانەوەی وەفدەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، چەندین کۆبوونەوەی گرنگ و سەرکەوتووی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: