یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: بە ئامانجگرتنی کونسوڵخانەی ئێران پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران


Apr 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند؛ بە ئامانجگرتنی کونسوڵخانەی ئێران پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئیدانەی هێرشی زایۆنییەکانی کرد بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری سەربازی ئێران لە سوریا کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا گيانيان سپارد.

ئاژانسی ئێرنا لە بەغداوە ڕایگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بروسکەیەک ئاڕاستەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، ولەسەر قوربانییەکانی ئەم هێرشە زایۆنییە هاوخەمی خۆی دەڕبڕیوە و بە ئامانجکردنی بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کردووە.