عەبدوڵای حاجی مەحمود:لە گوڵەخانە هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەم،کوڕەکەم بریندارە
(0) /
زایەڵە - عەبدوڵای حاجی مەحمود، رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە لە گوڵەخانە هێزێکی پارتی سۆسیالیست هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و کوڕەکەی بریندارە و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ پارتی سۆسیالیست دیموکرات کۆنگرەی هەشتەمی بەست، محەمەدی حاجی مەحمود وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا، پاش کۆنگرەکەی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر ماڵی عەبدوڵای حاجی مەحمود، پێشتر هێزێک بە سەرپەرشتی دابانی کوڕی عەبدوڵای حاجی مەحمود چونەوە ماڵەکەو گرژی دروستبوو.
ئەم ئێوارەیە هێزێکی سۆسیالیست هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵەکەو بە وتەی عەبدوڵای حاجی مەحمود تا ئێستا شەڕ بەردەوامەو کوڕێکی بریندارە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: