بڕیارە بەر لە جەژنی رەمەزان دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار لە هەرێم دەستپێبكات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه کوردستان جەژن


Apr 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمەش دەبێتە یەكەمجار لەماوەی زیاتر لە دە ساڵی رابردوودا دوو مووچە لەدوو هەفتەی یەك بەدوای یەكدا دابەشبكرێت.
بەپێی زانیارییەكان  وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری وەزارەت و فەرمانگەشارستانییەكانی ئامادەكردووە و چاوەڕوانی گەیشتنی بڕی پێویستی پارە دەكات بۆ دەستكردنی بە دابەشكردنی بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان.
دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بە ناردنی مووچەی مانگی ئازار بۆ هەرێم، هەر دوێنێ بڕێك لەو پارەیە رەوانەكرا و چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە تەواوی پارەی تایبەت بە مووچەی مانگی ئازار بخرێتەسەر ئەژماری بانكیی هەرێم.
دوێنێ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر رێنوێنی سەرۆك وەزیران و رەزامەندیی تەیف سامی، وەزیری دارایی و،پشتبەست بە نووسراوی دادگای باڵای فیدراڵی، دەستیكردووە بە پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی كوردستان و شایستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان وفەرمانبەرانی گرێبەست و شایستەی فەرمانگەكانی هەرێم.
دەشڵێت، ئەوەش لە چوارچێوەی تەرخانە داراییەكانی مانگی ئازار (3)ی ساڵی 2024دایە.
پێشتریش محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، داوایان لە بەغداد كردووە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی سێ بە یەك گوژمە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
وتیشی، هەر كات پارەكە رەوانەكرا راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بەر لە جەژن دەكرێت.
کامەران کەریم