تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
(0) /
زایەڵە ـ تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا.
مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 30 ملیۆن دینارو 6800 دۆلاری دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لەماڵەکەیدا بڕی 30 ملیۆن دینارو 6800 دۆلاری لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.
هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەداو دوای ڕێکارە یاساییەکان و لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە.
تۆمەتبار (ئـ، ت، س) لەدایکبووی 1988 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: