وەزارەتی ئەوقاف یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات
(0) /
زایەڵە ـ وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات بۆ ئەوەش پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەستێت.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەتوای كوردستان و لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كۆبوونەوەی خۆی دەكات و چاودێریی بینینی مانگ دەكات و لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە دەستبەكاردەبن.
وتیشی، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان لیژنەكەمان پشت بە بەڵگەی شەرعی دەبەستێت و بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: