رێككەوتنێك هەیە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەی نەوت / وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن
(0) /
زایەڵە - سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، رێككەوتنێك هەیە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەی نەوت بە بەكارهێنانی هێڵی كەركوك-موسڵ-جەیهان، وتیشی، "بەپێی رێككەوتنەكە لە 10ی ئەم مانگە هەناردەكردن بەشێوەی ئەزموونی ئەنجامدەدرێت.
سایتی بەغداد لیەوم لە زاری سەرچاوەكەوە روونیشیكردەوە، ئەگەر كێشەی تەكنیكی نەبێت، هەناردەكردن لە 1ی ئایارەوە دەستپێدەكات بەپێی رێككەوتنی عێراق و توركیا.
هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25ی ئازاری ساڵی رابردووەوە راگیرا، پاش بڕیارێكی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی لە پاریس لەدوای ئەو سكاڵایەی عێراق دژ بە توركیای تۆماركردبوو.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: