ڕوون کردنەوەیەکی سەبارەت بەدیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژن

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان جەژن


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ شارەزایەکی بواری کەشناسی گەردونناسی بۆ زایەڵە ڕوون کردنەوەیەکی سەبارەت بەدیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژن بڵاوکردەوە.
سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری کەشناس و گەردوونناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  سبەی شەو ڕۆژی 08/04/2024 لە کاتژمێر 21:20:49s دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوەهاوکات مانگ نابینرێت بەڵام وەک شیکاری لە کاتژمێر (01:31:56s)ی بەکاتی هەرێمی کوردستان بەر نێوە شەوی بەرواری 09 ی نیسان دەکەوێت  مانگ لە سەدا یەک نوێ بونەوەی خۆی دەر ئەخات  لە ئەودیوی ڕووناکی زەوەی وەک هەردوو کیشوەری ئەمەریکا  لەگەڵ ئەوەش دامن دڵنیاتان ئەکەمەوە بە بێ گومان.
وتیشی، سبەی ڕۆژی 08ی نیسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هیچ وڵاتێک مانگ ئێوارەکەی نابینرێت،بۆ ڕۆژی 09ی نیسان مانگ ئێوارەکەی دەبینرێت، چونکە مانگ ئێوارەی 09 ی نیسان تەمەنی لە سەدا سێ دەبێت، واتە دەبێتە 30ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە بۆ ڕۆژی دوایی 10 ی نیسان ڕۆژی چوار شەممە، دەکات دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز .
کامەران کەریم