شارەزایەکی کەشناسی: باران بارین، تەرزە و خێرایی با هەورەگرمە و هەورەتریشقە بەڕێوەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە باران تەرزە کەشناسی


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسی  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، شەپۆلێکی تری باران بارین کەسەرچاوەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دریایی سورە لە ئیوارە بۆ شەوی ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەر چوارشەممە 9-10 / 4 / 2024 ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە سەرەتا لە باکووری هەرێم لە ناوچەکانی پاڕێزگای دهۆک و زاخۆ بارانەکە دەست پێ دەکات و بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانی دیکە ، شەو باران بارینەکە سەرجەم ناوچەکان دەگڕێتەوە و بەشێوازی بچڕ بچڕ و تاوە بارانی بەهارە تاوەکو شەوی چوارشەممە 11/4/2024 بەردەوام دەبێت و پاشان لاواز دەبێ ، لەم شەپۆلەدا بارانەکە مامناوەندە و هەندێ کات تاوە بارانی بەخوڕی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز و تەرزە .
ناوبراو وتیشی، بارانی باش دەباڕێ و ڕێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە شەپۆلەکە بەگشتی ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە و ئەگەری هەیە لە هەندێ ناوچە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستت بێت بەهۆی کۆبونەوەی ئاو لە ڕێگاکاندا ، هەروەها ناوبەناو خێرایی با دەست بەچالاکی دەکات و بەپێی ناوچەکان کاریگەری دەبێت و لەناوچەشاخاوییەکان خێرایی زیاترە .لە ڕۆژی هەینی 12/4 کۆتایی پێ دێت و کەش سەقام گیر دەبێتەوە و ئاسمان هەور و خۆر دەبێ.
کامەران کەریم