بۆ رۆژانی جەژن شەو مانەوە لە گۆمی فێڵاو قەدەغەدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە جەژن کوردستان


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بۆ رۆژانی جەژن شەو مانەوە لە گۆمی فێڵاو قەدەغەدەکرێت و چاودێریش بۆ رێنمایی گەشتیاران دادەنرێت.
هەڵگورد محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان  رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی سروشت و رەخساندنی کەشێکی ئارام کۆمەڵێک رێنماییمان داناوە، هاوکات دوو کەس وەک چاودێریکردنی گۆمی فێڵا و و رێنیشاندەری گەشتیاران دانراون، گەشتیاران دەتوانن لەدەوری گۆمی فێڵاو بمێننەوە.
لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیی گەشتیاران لە جەژنی رەمەزاندا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان رایگەیاند، لە تەواوی شوێنەگەشتیارییەکانی چۆمان ئامادەکاریی باش بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە، بەشێکی زۆری گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە خێزانی لە هۆتێل و مۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکانی چۆمان جێگەیان گرتووە و دەمێننەوە.
هەڵگورد محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانی رابردوو بەشێکی گەشتیاران دارەکانیان دەبڕییەوە و پاشماوەیان بەجێدەهێشت و زیانیان بە سروشتەکە دەگەیاند، بۆیە ئەمساڵ کۆمەڵێک رێنماییمان داناوە و کۆمەڵێک خزمەتگوزارییشمان بۆ شوێنەکە زیادکردووە.
کامەران کەریم