لە بایکۆتەوە تاکوو شکستە یەک لەدوای یەکەکانی ڕۆناڵدۆ لە عەرەبستاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕۆنادۆ بایکۆت


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئوستوورەی پورتیگالی لە عەرەبستاندا بۆ جاری سێهەم لەم وەرزەدا کەوتە داوی تیپی ئەلهیلال

"ئەلهیلال هەر جار ڕۆناڵدۆ دەخاتە داوەوە" ئەمە ڕاپۆرتی ئەمڕۆ (سێشەمە)ی گوڤاری ئاسی ئسپانیا بوو لەمەڕ دۆڕاندنی پەیتاپەیتای ئۆستوورەی پورتێگالی بەرانبەر بە شین پۆشەکانی ڕیاز.

تیپی نەسر شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی  یارییەکانی نیوەدواینی سۆپر کاپی عەرەبستان لەگەڵ ئەلهیلال ڕووبەڕوو بوویەوە و ئەم جارەش یارییەکەی دۆڕا، تاکوو هەموو جیهان داردانەوە پیشان بدات.

نەسر لەو یارییەدا بە ئاکامی 2 بەر 1 یارییەکەی دۆڕا و بەهۆی هەڵسوکەوتی خراپی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ناوبژیوانی یارییەکە وێڕانی گرتنی کارتی سوور ئەگەر بایکۆت کردنیشی لە دوو یاریدا هەیە.

کەژاڵ حەمیدی