بەڕێوەچوونی راهێنانی ناو بەفر و سەهۆڵ لە لایەن گرووپی لووتکەوە

(0) / زایەڵە بەفر سەهۆڵ وەرزش


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی لووتکە لە درێژەی کار و چالاکی خویدا بەرنامەی ڕاهێنانی نێو بەفر و سەهۆڵی بە بەشداری چەندین شاخەوان بەڕێوە برد.

دەستەی بەڕێوەبەر و ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی لووتکە: دەستەی شاخەوانی لووتکە بە مەبەستی راهێنانی ناو بەفر و سەهۆڵ بە سەرپەرشتی سیامەند ئەحمەد لە دۆڵی رەنوە گەورەی چیای پیرەمەگرون راهێنانەکە بەڕێوەچوو.

دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: راهێنانەکان پێکهاتبوون لە (خۆگرتنەوە لە کاتی خلیسکان، گرتنەوەی خۆت و هاوڕێکەت لە کاتی کاری تیم رۆپ، درووستکردنی کارگەی فرمێسکی و کارگەی T کە لە کاری بەفر و سەهۆڵدا بەکاردەهێندرێت)

ئەم جۆرە راهێنان و خولانە زۆر گرنگە بۆ زیاتر ئاشنابوون و فێربوونی زیاتری شاخەوانان و چۆنیەتی خۆپاراستن لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیە شاخەوانی و بەردەوانیەکان.
دەستخۆشی لە رێکخەرانی ئەم راهێنانە دەکەین و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین.