ماڵی مەسعود بارزانی کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی هێرشی درۆنی بارزان


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ یەکێك لە ماڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگوندی دورێ لە کاتێک دایە ناوبراو لە ماڵ بووە کرایە ئامانجی هێرشی ژمارەیەك درۆن.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەند درۆنێك ئاڕاستەی یەکێک لە ماڵەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە ناوچەی بارزان کرا.
پاسەوانەکانی بارزانی بە تەقەکردن وەڵامی درۆنەکانیان داوەتەوە.
شارپرێس لەمبارەیەوە بڵاوی کردەوە: ژمارەی درۆنەکان زیاتر لە چوار بوون، هاوکات درۆنی خۆکوژ نەبوون و بە تەقەی پاسەوانانی بارزانی، درۆنەکان ناوچەکەیان جێهێشتووە.
لە درێژەی ئەم هەواڵەدا هاتووە: لەدوای ئەو ڕووداوە مەسعود بارزانی و خانەوادەکەی ناوچەکەیان جێهێشتووە و هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەك لەو بارەیەوە نەدراوە.