ئەو جەژنە بکەین بە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایى / شەڕ لەبەر دەرگا دایە
(0) /
زایەڵە ـ پارێزگارى سلێمانى وێڕاى پیرۆزبایى جەژنى رەمەزان، داوا دەکات دەشڵێت، شەڕ لەبەر دەرگا دایە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى وتی،”پیرۆزبایى جەژن لە هەموو هاوڵاتیان دەکەم و داواى گەردن ئازادى لە هەموو کەس دەکەم، بەتایبەت ئەوانەى لە وشەیەک یان لە بڕیارێک یان رێنماییەکمان، زەرەر مەند بوون”.
دەشڵێت: شەڕێکى رانەگەیەنراوى جیهانى لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و گەیشتووە بە غەزە و ئێستا لەبەردەم ماڵەکانماندایە، بۆیە پێویستە جەژن بکەین بە دەرفەتێک بۆ تەبایى و یەکبوون، نەبینە بەشێک لە ململانێ و شەڕ لەخۆمان دوربکەینەوە.
بە راى پارێزگارى سلێمانى، جەژن نوێبوونەوەیە لەگەڵ روحى خۆمان و خواى خۆمان.

تێبينيێك بنێرە: