بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆوە دووکەس برینداربوون

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ


Apr 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەسنوری قەزای کەلار بەهۆی دوو ڕوداوی هاتووچۆی جیاوازەوە دوو کەس برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ (چوارشەمە) لە دوو ڕوداوی هاتووچۆدا دوو کەس برینداربوون، ڕووداوی یەکەم لە گەڕەکی کەلاری کۆن ڕوویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان اڵتیما، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵانی شێلا، بەهۆیەوە برینداریکرد و ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.
ڕوداوێکی تری هاتووچۆ لە گردەگۆزینەی سەربەقەزای ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەهۆی خێرای زیادەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و زیانی بە دار و ژینگە نێوان هەردوو شەقامەکە گەیاند بەهۆیەوە لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو.
تیمەکانی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
کامەران کەریم