بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت

(0) / / جهان / زایەڵە بەلەم کۆچبەر


Apr 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت بەپێی زانیارییەکانیش تا ئێستا تەرمی سێ منداڵ دۆزراونەتەوە
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی دەریای ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران کە 27 سەرنشینی هەڵگرتووە ژێرئاو کەوتووە و دوای ئاگادارکردنەوەی تیمی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان توانراوە 19 کۆچبەر رزگاربکەن کە هەشتیان لەخوار تەمەنی یاساییەوەن.
ئاشکراشیکرد، تەرمی سێ منداڵ، کە تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ 10 ساڵاندایە و خوشکی یەکترن دۆزراونەتەوە گەڕان بەدوای تەرمی بێسەروشوێنبووەکان لەرێگەی سێ تیمی کەشتیوانییەوە بەردەوامە.
هەرچەندە ئاژانسەکە رەگەزنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرانەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە لەلایەن چەند کۆچبەرێکی ئەفغانییەوە پەیوەندییان پێوەکراوە.
کامەران کەریم