داوا دەکرێت هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی دە دوا بخرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ داوا دەکرێت هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی دە دوا بخرێت.
هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن و لەوبارەوە باس لە رێککەوتنێک لەنێوان پارتی و بەرپرسانی عێراق دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان لەسەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا داواکارییەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن خراوەتەڕوو.
پارتی داوای کردووە هەڵبژاردن بۆ مانگی ١٠ی ئەمساڵ دوابخرێت ولەلایەن یونامییەوە سەرپەرشتی بکرێت، جیا لەوە هەولێر ناوەندی بڕیاردان بێت نەک بەغدا، هەروەها ئەنجوومەنی دادوەری کوردستان سکالاکان یەکلایی بکاتەوە و بڕیار لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بدات.
لەگەڵ ئەوەشدا داوای کردووە کارکردن بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان.

هاوکات کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە کە تا ئێستا داواکاری دواخستنی هەڵبژاردنیان لێ نەکراوە بۆیە لە ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بەردەوامن.
لەبارەی دوایین هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن، بێستون فایەق کە بەم دواییانە لە ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە چووە ناو یەکێتی و وەک راوێژکاری بافڵ تاڵەبانی دەست بەکاربوو وتوویەتی، پارتی پلانێکی وردی بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئامادەکردووە .
جەختی لەوەکردووەتەوە کە یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
کامەران کەریم