کۆمیسیۆن: دوای جەژن وردبینی لە ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە جەژن کوردستان


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێدەچێت زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق  رایگەیاند، دوای جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دووردەخرێتەوە.
سەرۆکی کۆمسیۆنی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی دورخستنەوەی ھەر کاندیدێک دەبێت لایەنەکان لەدوو رۆژدا کاندیدی دیکە پێشکەش بکەن.
لەبارەی وادەی دەستپێکردنی بانگەشەکان ، رونیکردەوە، دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان، بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێدەچێت زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.

کامەران کەریم