وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دهستی پێكرد
(0) /
زایەڵە ـ وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ وەرزى وەرگرتن و بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە باشووری عێراق دەستی پێکرد، دەشڵێت، ئەمڕۆ پرۆسەکە لە پارێزگای مووسەنا وەک یەکەم ناوچەى عێراق دەستی پێکرد.
ئەسیر غورەیری وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، وەرزی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە باشووری عێراق دەستی پێکرد و ٤ بارهەڵگری یەکەمی ئەمساڵ وەرگیرا.
وتیشی ،ئەمڕۆ پرۆسەکە لە پارێزگای مووسەنا وەک یەکەم ناوچەى عێراق دەستی پێکرد.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، دکتۆر حەیدەر نوری الکراوی وەرگرتنی یەکەم بڕی گەنمی بازاڕکراو لە جووتیاران پشتڕاستکردەوە و دەشڵێت، کۆمپانیاکە، بە هەموو لقەکانییەوە، بەتەواوی ئامادەکاریی کردووە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: