چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی و تایبەتیدا دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری بانک


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری و دارایی رایگەیاند، پلانیان هەیە چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی و تایبەتیدا   بکەن چونکە جیاوازییەکی گەورە لەنێوانیاندا هەیە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری و دارایی ئاماژەی بەوەکرد، 'سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی و تایبەتیدا بکات چونکە جیاوازییەکی گەورە لەنێوانیاندا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی بیانی هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکات تاوەکو سەرمایە و ئەرکەکانیان هاوتای کاری بانکە نێودەوڵەتییەکان بێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرۆک وەزیران پشتگیری لە بانکە تایبەتەکان دەکات بەو مەرجەی ئەو بانکانە رێڕەوی کارەکانیان باشتر بکەن، هاوکات پلانێکی چاکسازی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی کاری ئەو بانکانە هەیە و  بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێت.
دەشڵێت، بانکە تایبەتەکان رووبەڕووی دووڕیانێک بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بێبەشکران لە بازرگانیکردن بە دراوی بیانی، هەر بۆیە حکومەت هەوڵدەدات کەشێکی ناوخۆیی دروستبکات کە پاڵپشتیان بێت بۆ ئەوەی کارەکانیان راست بکەنەوە.
کامەران کەریم