ئەفسانە حیسامی فەڕ، خانمە شاخەوانی بەتوانای ئێرانی بەهاری ئەوساڵ دەگاتە"شیشاپاناگما"

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان شاخەوانی


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خاتوو ئەفسانە حیسامی فەڕ شاخەوانی بەتوانا و بەئەزموونی ئێرانی بەهاری ئەوساڵ دەیەوێت سەرکەفێت بەسەر شاخی شیشاپاناگما

بەپێی ئەو هەواڵانەی کەوا لە لایەن خاتوو حیسامی فەڕەوە بۆ ماڵپەڕی(کوەنوشت) بڵاوبووەتەوە، ئەو خاتوونە شاخەوانە بەهاری ئەوساڵ دەیەوێت سەرکەفێت بەسەر شاخی شیشاپاناگما بە بەرزایی 8013 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

"شیشاپاناگما" چوراردەیەمین شاخی بەرزی جیهانە کە بەتەواوەتی لە وڵاتی چیندا جێگر بووە.

خاتوو حیسامی فەر پێشتریش سەرکەفتووە بەسەر 9 لە بەرزترین شاخەکانی جیهان، لەوانە ئەڤەرێست، لوتسە، ماناسلۆ، گاشبرۆم1، گاشبرۆم 2، کی2، ئاناپۆرنا، نانگاپاربات، برودپیک.

کەژاڵ حەمیدی