باڵەی دانیشتە/ ئەو تیپانەی کەوا ئیزنی بەشداری پارئۆڵۆمپیکی پاریسیان وەرگرت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باڵە ئێران


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ پێرستی تیپە بەشداربووەکانی پێشبڕکێیەکانی باڵەی دانیشتە بۆ یارییەکانی پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس تەواو کرا.

پێشبڕکێیەکانی باڵەی دانیشتەی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس وەکوو دواین قۆناخی هەڵبژاردنی ئامادەبوون لەو یارییانەدا، بەمیوانداری وڵاتی چین بەڕێوەچوو، و بە پاڵەوانێتی تیپی ئۆکراین و ئسلۆنی لە دوو بەشی پیاوان و خانماندا کۆتایی پێهات.

لە قۆناخی فیناڵ و لە بەشی پیاواندا تیپی ئۆکراین، لە ئەمریکاوە تێپەڕ بوو و لە بەشی خانمانیشدا تیپی ئسلۆنی بە ئاکامی 3 بەر 2 تیپی ئێرانی تێپەڕاند و ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی وەرگرت.

لە بەشی پیاواندا، تیپی نیشتمانی ئێران وەکوو پڕشانازیترین تیپی مێژووی ئەو یارییانە لەو ڕووداوە وەرزشییەدا ئامادە دەبێت و بۆ بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانێتی هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گڕ.

بەشی پیاوان:
فەڕنسە (میوانداری یارییەکان)
ئێران(پاڵەوانی پێشبڕکێیەکانی جیهانی 2024)
بەڕازیل(پاڵەوانی پان ئەمریکەن)
قەزاقستان(جێگری پاڵەوانی ئاسیاــ ئوقیانووسیەی 2023)
بۆسنی(پاڵەوانی ئەورووپا)
ئەڵمانیا(تیپی سێهەمی موندیالی 2023)
میسر(پاڵەوانی ئەفریقا2024)
ئۆکراین(پاڵەوانی دواین هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیک)

بەشی خانمان:
فەڕنسە (میواندار)
بەڕازیل(پاڵەوانی پێشبڕکێیەکانی جیهانی 2022)
ئەمریکا(پاڵەوانی پان ئەمریکەنی 2023)
چین(پاڵەوانی ئاسیا ــ ئوڤیانووسە 2023)
ئیتاڵی (پاڵەوانی ئەورووپا 2023
کەنەدا (تیپی دووهەمی جامی جیهانی 2023)
ڕوئاندا(پاڵەوانی ئەفریقا 2024)
ئسلۆنی (قارەمانی دوایین هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیک)

کەژاڵ حەمیدی