گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ دەموچاو کامانەن؟
(0) /
زایەڵە ـــ پاراستنی گەشی دەموچاو و هێشتنەوەی بە گەشاوەیی و گەنجی پێویستی بە کۆمەڵێک ڤیتامین هەیە کە ڕۆڵیان هەیە بۆ پاراستن وبەهێزکردنی تەندروستی پێست و ڕێگەگرتن لە چرچ و لۆچی و خاڵی ڕەش و دەرکەوتنی هێڵیڕەش لەژێر چاو کەوا لێرەدا ئاماژەیان پێ دەکەین
١ -- ڤیتامین ( D ) : سەرچاوەی سەرەکی بریتییە لە تیشکی خۆر لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسیە چەوریەکان وەک سەلموون و ماکڕوێل.
٢ -- ڤیتامین ( C ) :ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پێکهاتنی کۆلاجین و ڕێگەگرتن لە پیربوونی پێست و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و بەڕێژەیەکی بەرز له پێستی دەموچاودا هەیە: گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک، میوە مزرە مەنیەکان ، هەڵوژە ، شلیک ، بیبەر ، هەنار ، قۆخ ، هەرمێ ، کێوی .
٣ --- ڤیتامین ( E ) : گرنگە لە پڕۆسەی خوێن مەیین لە جەستە بۆیە یارمەتی زوو ساڕێژ بوونی برین و پەڵەی شین بوونەوەی پێست و شوێنی نەشتەرگەری ئەدات ، سەرچاوەی سەرەکی خۆراک : سپێناخ ، کەلەرم ، کاهوو ، فاسۆلیای سەوز ، بڕۆکلی ، دەنکەکوولەکە ، دەنکی کەتان ، ئەڤۆگادۆ
٤ --- ڤیتامین ( A ) : یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ تەندروستی پێست و بەکار دەهێنرێت بۆ چارەسەری عازەبە ، هەروەها ڕۆڵی هەیه لە خۆپاراستن لە سووتانی پێست بە هۆی هەتاوەوە، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک ، میوە و سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵیەکان وەک گێزەر ، کاڵەک ، پڕتەقاڵ ، پەتاتەی شیرین ، هەروەها ماست ، هێلکە ، زەیتی جگەری نەهەنگ .
٥-- ڤیتامین ( B 3 ) : یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست و چاک کردنەوەی خانە زیان پێگەیشتووەکان بە هۆی تیشکی سەروو وەنەوەشەیی ئەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی پێست : گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک ، دانەوێڵەتەواوەکان ، بادام ، فستق ، سەوزە گەڵاتۆخەکان ، ئەڤۆگادۆ،
کەژاڵ حەمیدی

تێبينيێك بنێرە: