سنوری سلێمانی بۆردوومان کراو گەنجێک گیانی لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - شەوی رابردوو خانوویەک لە سنووری شارباژێڕ بەهۆی بۆوردوومانەوە خاپوور کراوە و گەنجێک گیانیلەدەستداوە.
کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو خانوویەک لە لە دۆڵی شۆرەی گوندی گەڵاڵە لە سنوری شارباژێڕ بۆردوومانکراوە و گەنجێک لە خانووەکەدا بووە و گیانیلەدەستداوە.
بەپێی زانیاریەکان ئەو گەنجە لە سلێمانی نیشتەجێیە و شەوی رابردوو لەو خانووەدا ماوەتەوەو کەسێکی دیکەشی لەگەڵدا بووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەنیا تەرمی یەک کەس دۆزراوەتەوە.
تا ئێستا دیارنییە بۆردوومانەکە لە رێگەی درۆنەوە بووە یاخود فڕۆکەی جەنگی، لایەنەپەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە دەکەن و زانیارییان لەوبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: