وەرزشوانانی بەلەمسواری ئێران گەیشتنە کوریای باشوور

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمای بەلەمسوارانی ئێران پێکهاتە لە 4 وەرزشوان، بە مەبەستی بەشداری پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیک گەیشتنە کوریای باشوور.

پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیکی ئاسیا و ئۆقیانووسیەی بەلەمسواری بەرواری 31 مانگی خاکەلێوە تا 2ی مانگی گوڵان لە شاری چونگجوی کوریای باشوور بەڕێوەدەچێت.
وەرزشوانانی ئێرانی بە ئامانجی وەرگرتنی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک لەو پێشبڕکێیانەدا ئامادە دەبن.

ئەفشین فەرزام وەکوو سەرپەرشتی تیپی نیشتمانی ئێران و خاتوو هوما خاتەمی وەکوو ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا ئامادە دەبن.

تیپی نیشتمانی ئێران پێکهاتە لە 3 خانمە وەرزشوان و 1 پیاوی وەرزشوان لە 2 بەشی کۆڕی و تاکەکەسیدا بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکات.

کەژاڵ حەمیدی