نێچیرڤان بارزانی: بەتەواوی پاڵپشتیی لە سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا دەکەین
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕوانێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 15-4-2024) لە پەیامەکەیدا کە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە هەروەها دەڵێ، "ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەین و دڵنیاین بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوا دەخوازێت "کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات."
تێبينيێك بنێرە: