پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هەولێر کتێب


Apr 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - 16یەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ھەولێر دەکرێتەوە.
ئامادەکارییەکانی 16مین پیشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر کۆتایی هاتووە و پێشانگاکە لە ژێر چاودێری مەسعود بارزانی 17ـی ئەم مانگە دەکرێتەوە و تا 27ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵات بەشدارن، یەک ملیۆن و نیو ناونشان نمایش دەکرێن.

پیشانگاکە رۆژانە لە کاتژمێر10ـی بەیانی بۆ 8ـی شەو کراوە دەبێت.

"50% داشکاندن بۆ کتێبەکان کراوە، چونکە بڕیار دراوە بۆ ئەمساڵ ریكۆرده‌كی نوێ بۆ فرۆشتنی په‌رتووكەکان تۆمار بکرێت.