وتەبێژی حکومەت:کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ڕاگەیەنرا
(0) /
زایەڵە - گوتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریی خۆمان کردووە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دابەشکردنی مووچە بکات.
هونەر جەمال گوتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،ئامادەکاریی خۆمان کردووە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دابەشکردنی مووچە بکات و دوای ئەوە مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێ.
هونەر جەمال ئاشکرایکرد، لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سوودانی جەختی کردووەتەوە کە کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.
گوتەبێژى وەزارەتى دارایى رایگەیاند،بۆپلەبەرزکردنەوەش کاری وەزارەتەکان بەردەوامە و پێداچوونەوە بە دۆسییەکان دەکرێت و کاری وردی دەوێت هەیە دوو بۆ سێ پلەی پێ دەدرێت و دابینکردنی شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوەش بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق دەکرێت.
گوتەبێژى وەزارەتى دارایى جەختی کردەوە ،پێشتر بە نووسراوی فەرمی داواى خەرجکردنى سێ مووچەکەى ساڵى 2023مان لە بەغداد کردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: