سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بەنیشتمانیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونكردنەوە دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە فەرمانبەرانی هەرێم


Apr 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بەنیشتمانیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكی بڵاویكردەوە.
جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بەپێی دەستوری عێراقی 2005 بڕیاردرا، مووچەی مووچەخۆران بە نیشتیمانی بكرێت.
باسی لەوەش كردووە، سیستمی دیموكراسی عێراق پێویستی بە دامەزراوەی دەستوری و سیستمی هەڵبژاردنی راست هەیە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، هەروەها ئەو سیستمە دیموكراسییە لە ژێر سایەی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنێكی هەڵبژاردنی سەربەخۆدا دێتە كایەوە.
کامەران کەریم