ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی:هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد حکومەتێکی پتەو و خزمەتگـوزار بێنێتە کایەوە بۆ هاوڵاتیان

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی هەڵبژاردن


Apr 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی جەختی کردە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و هاتنەکایەی حکومەتێکی پتەو و خزمەتگـوزار بۆ هاوڵاتیان.
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە و تەئکیدی  لەسەر تەواوکردنی ئامادەکاری یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان لە وادەی خۆی لە رۆژی ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ ،کردەوە .
سەرەتای کۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ(١٨-٤-٢٠٢٤) لە هۆڵی کۆبوونەوەکان لە سلێمانی بەرێوەچوو  سەرۆکی یەکێتی دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی کوردستان ، عیراقی روونکردەوە و هەڵوەستەی لەسەر پێگەی روو لە گەشەکردووی یەکێتی لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد و رایگەیاند ئەمە بەرئەنجامی یەک گوتاری و یەک دەستی سەرکردایەتی و راست و دروستی سیاسەتەکانی یەکێتییە  کە بۆتە جێی ئومێدی میللەتەکەمان  و پشتیوانی دۆستانی ئەزموونەکەمان . 
کۆبوونەوە گفتوگۆی هەمەلایەنە و تێرو تەسەلی لەسەر ئامادەکارییەکانی مەکتەبی هەڵبژاردن  و کاری  لیژنەکان کرد . هەروەک هەڵسەنگاندنی پێویستی  بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەکێتی لە کەمپینی  هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام دا.
 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە تێر و تەسەلی بیر وڕای خۆیان خستەڕوو  کە گەشەکردنی ئەزموونی نیشتمانییمان  ، پاراستن و بەهێزکردنی  قەوارەی هەرێمی کوردستان  ، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتیان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا  دێتەدی  کە پەرلەمانێکی بەهێز و حکومەتێکی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە کایەوە ، ئەوەش بۆ راستگۆیی بزوتنەوەی سیاسی و داهاتووی گەلەکەشمان گرنگە  . بە تایبەتی کە هەڵبژاردنی داهاتوو دەرفەتێکە تا ئاڵوگۆڕی دیموکراتیانە لە دەسەڵات  و نوێبوونەوەی پرۆسەی سیاسی بکرێت و  لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی عێراقیشدا بەسەربەرزیی و یەکریزییەوە پێداگری لەسەر ئیستحقاقە دەستووری و یاسایی و نەتەوەییەکانی خۆمان بکەین .
کامەران کەریم