چەند بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە باج و ڕسومات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان باج ڕسومات


Jan 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

حكومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە باج و ڕسومات چەند بڕیارێكی دەركرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی سیستمی کۆکردنەوەی باج و ڕسومات بە ئامانجی لەبەرچاوگرتنی بەرژوەندی گشتی، لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ١١ بڕیاری نوێ دەردەکات و ئاماژە بەوەدەكات ، ٢٠٪ ی باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن و ڕاستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت.
بڕیارەكانیش لەچەند خاڵێك پێكهاتوون:
 ٢٠٪ باج لە لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت و گەیاندن وەردەگیرێت
لێبرینی ڕاستەوخۆی باجی دەرامەت لە كارمەندانی كەرتی تایبەت
پابەندكردنی كۆمپانیاكانی سكیوریتی نەوت و گاز بە پێدانی باج
میكانیزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی باج لە ئۆتۆمبێلی تایبەت
لێسەندنی باج لە ڕێگەی دەستەی وەربەهێناوە لەو پرۆژانەی ڕێگەپێدراون
وەرگرتنی باج و ڕسومات لە دەستەو كۆمەڵەكان بە میكانیزمی گونجاو
وەرگرتنی باج بە شێوەیەكی گونجاو لە كارمەندانی بیانی كێڵگەكانی نەوت
وەرگرتنی باج لە باجدەران هاوشێوەی حكومەتی عێراق
وەرگرتنی باج لە كۆمپانیای ریكلامەكانی گشتی و تایبەت
وەرگرتنی باج لە میوانخانەكان و چێشتخانە ٤ ئەستێرەییەكان
بۆ لێدانی ستیكەر لە جگەرەوە ماددە كحولیەكان باج وەردەگیرێت
کۆتایی/.