كەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێكی لەبارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Apr 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە.
 
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
 
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتردەبن بە ڕێژەی (1-2) بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : 29 
سلێمانی : 28
دهۆك :  29
 زاخۆ  : 30
هەڵەبجە : 30
كەركوك : 32
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 34
 
کامەران کەریم