تەرمی پیاوێک لە ئاوی ئەحمەدئاوا نزیک خورماڵ دۆزرایەوە
(0) /
زایەڵە ـ وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند تەرمی پیاوێک لە ئاوی ئەحمەدئاوا نزیک خورماڵ دۆزرایەوە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە.
مقدم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئێوارەی هەینی تەرمی پێاوێکی نەناسراو کە تەمەنی 35 بۆ 45 ساڵ دەبێت لەناو ئاوی ئەحمەدئاوا لەنزیک ناحیەی خورماڵ بەخنکاوی دۆزرایەوە کە هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە.
وتیشی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پولیسی خورماڵ ڕێکخراوە.
داواش لەهاوڵاتیان دەکات، هەرکەسیک خزم وکەسوکاری نادیارە، سەردانی پزیشکی دادی هەڵەبجە بکات بەمەبەستی ناسینەوەی ناسنامەکەی.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: