مێردمنداڵێک لەکاتی مەلەکردندا  لە رووباری سیروان خنکا

(0) / / کردستان / زایەڵە مەلە کوردستان خنکان


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی هەینی مێردمنداڵێک بەناوی (ئاری حکیم رەحیم) لەدایکبووی ساڵی 2004 دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن لەکاتی مەلەکردندا لەرووباری سیروان خنکا.
دەشڵێت، بەوتەی کەسوکارەکەی، ئەو مێردمنداڵە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی مەلەکردن روویان لەرووباری سیراون کردووەو بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لەئێستادا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە پۆلیس هاوڕێکانی دەستگیرکردووە و لەدوای گەڕان تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوەو بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کراوە.

کامەران کەریم