تەرمی کەسێک لە ناو کافتریایەکی سلێمانی دۆزرایەوە
(0) /
زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی کەسێک لە کافتریای چیای گارا لە شەقامی کاکە ئەحمەدی شێخ سەروو مزگەوتی گەورەی پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە پۆلیس دەڵێت، رەنگە بەهۆی نەخۆشیییەوە گیانی لەدەستدا بێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلسیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گەشتیارێکی عەرەب بووە و رەنگە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدابێت، لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: