بەلەمسواری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیک/ خاتوو فاتمە موجەلل گەیشتە بەشی فیناڵ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فیناڵ خانمان


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیکی ئاسیا و ئوقیانووسیەی بەلەمسواری ئەمڕۆ لە شاری چونگۆی کووریای باشوور خەریکە بەڕێوە دەچێت.
 
لەو پێشبڕکێیانەدا حەمید ڕەزا ڕزوانی لە بەشی تاکەکەسی پیاواندا و لە کۆڕی دووهەمدا و خولی نیوە دواین توانیویەتی ڕکابەرەکانی خۆی کە نوێنەری وڵاتەکانی ئوزبەکستان و هێند و تایلەند و عێراق و چین تایپە بوون تووشی شکست بکات بە تۆمارکردنی کاتی 7:30:51 خولەک وەکوو بەلەمی پێنجم هێڵی کۆتایی تێپەڕێنێت و بگاتە بەشی فیناڵ.
 
خاتوو فاتیمە موجەلەل خانمە وەرزشوان و نوێنەرێکی دیکەی وڵاەی ئێران لە بەشی تاکەکەسی خانماندا و لە کۆڕی یەکەمی خولی نیوە دواین ڕکابەرەکانی خەڵکی قەزاقستان، کووریای باشوور، ئوزبەکستان، سەنگاپوور و چین تایپە تووشی شکست بکات و بە تۆمارکردنی کاتی 8:03.48 خولەک وەکوو بەلەمی دووهەم هێڵی کۆتایی تێپەڕاند و گەیشتە بەشی فیناڵ. لەو بەشەدا نوێنەرانی خەڵکی ئوزبەکستان و سەنگاپوور پلەی یەکەم و دووهەمیان بەدەستهێنا.
 
کەژاڵ حەمیدی