روونكردنەوە لەبارەی وادەی تەواوكردنی لیستی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچه کوردستان


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەبارەی وادەی تەواوكردنی لیستی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران روونكردنەوە درا.
وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلەبەرزكردنەوە پرۆسەیەكی زۆر ئاسان نییە بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 8 ساڵە پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران نەكراوە و رەنگە پرۆسەكە دوو تا سێ مانگی بووێت.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  پلەبەرزكردنەوە پرۆسەیەكی زۆر ئاسان نییە بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 8 ساڵە پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران نەكراوە، دەبێت دۆسیەی هەموو فەرمانبەران وردبینی بكرێت، رەنگە پرۆسەكە دوو تا سێ مانگی بووێت.
هاوكات ئارام عەبدوڵڵا بەڕ‌ێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند، داوامان لە بەڕ‌ێوەبەرایەتیی ژمێریاریی وەزارەتەكان كردووە تاوەكو 1-5-2024 ئاماری پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم مووچەخۆرانمان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی هەوڵبدەین لەگەڵ دارایی عێراقدا گفتوگۆی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران دەستپێبكەین.
دەشڵێت، پلە‌بەرزكردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە نزیكەی 100 ملیار دینار هەیە، ئەمە جگە لەوەی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ خشتەی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆرانی عێراق جیاوازە و پێویستە لە گفتوگۆكانماندا لەگەڵ عێراق ئەو پرسە یەكلاییبكەینەوە، هەر كاتێكیش بەغداد رەزامەندیدا لەسەر دەسپێكردنەوەی پەلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران وەك وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەجێبەجێكردنی رێكارەكان دەكەین.
کامەران کەریم