دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراكی ئەمساڵ دەستپێدەكات
(0) /
زایەڵە - وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت،بڕیارە سبەی دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراك لە تەواوی عێراق دەست پێ بكات.
ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، سبەی دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی ئەمساڵی خۆراك دەست پێ دەكات.
لای خۆشیەوە لاما مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت، كۆمپانیاكان ئامادەكاری و كارە تەكنیكی و كارگێڕییەكانیان تەواو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی كە بۆ سەبەتەی خۆراك بۆ بریكارەكان دابین دەكرێت.
باسی لەوەش كردووە، سەرەتای دابەشكردنی بەشەخۆراك لە پارێزگا و گەڕەكە هەژارنشینەكان دەست پێ دەكات.
بۆیە پێویستە سبەی بریكارەكانی خۆراك سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خۆراكی شارەكانیان بكەن بۆ تەواوكردنی رێكارەكان.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: