لەبارەی زیادكردنی مووچە و پارەی تەرخانكراو بۆ پلەبەرزكردنەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا
(0) /
زایەڵە - سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كارەكانی تایبەت بە پلەرزكردنەوەی مامۆستایان لە پەروەردەكان لە قۆناغی كۆتاییدایە و دەشڵێت، "ئەو پرسە پێویستی بە رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراق هەیە.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایگەیاند، لە پەروەردەكاندا سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەن كە بۆ مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغداد رەوانەبكرێت و ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر بدات و پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەكە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكرێت.
سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان باسی لەوەش كرد، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاردەدات كە پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەكە بۆ مانگی پێنج بە جیا خەرجدەكرێت یاخود لەگەڵ مووچەكەدایە و گرنگ رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراقە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: