دوای مانگێک؛ تەرمی سێیەم خنکاوی لافاوەکەی شاری دهۆک لە دەوروبەری بەنداوی موسڵ دۆزرایه‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە دهۆک لافاو


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەمید حەسەن خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی دهۆک رایگەیاند "تیمەکانیان توانییان دوای مانگێک لە گەڕان، لە دەوروبەری بەنداوی موسڵ تەرمی ئەو گەنجە ئێزدییە بدۆزنەوە کە لە رۆژی 19ى ئازارى 2024 لە سنووری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لافاو بردبووی.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە ناوی رۆڤان ئیدریس-ە تەمەنی 15 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە. 

       کامەران کەریم