رێگایەكی سەرەكی له دەربەندیخان  داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا رێگای سەرەكیی دەربەندیخان - زەڕایەن داخراوە و شۆفێران دەتوانن رێگایەكی دیكە بەكاربهێنن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست زایەڵەی كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئێستادا رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن لە نزیك گوندی بیركێ گیراوە و رێگاكە داخراوە، دەتوانن رێگا جێگرەوەكانی دیكە بەكاربهێنن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە كاتی كردنەوەی رێگاكە شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە.
کامەران کەریم