عەلی ئاقامیرزایی بەلەمسواری ئێرانی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی وەرگرت
(0) /
زایەڵە ــ عەلی ئاقامیرزایی وەرزشوانی ئێرانی لە بەشی فیناڵی 1000 مەتری پیاواندا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا و وێڕای بردنەوەی نیشانی بوڕۆنزی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا و هەڵبژاردەی قوڕنەیی ئۆڵۆمپیک، ئەوا ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکیشی وەرگرت.
پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا و هەڵبژاردنی قوڕنەیی ئۆڵۆمپیک، ئەمڕۆ لە سێهەمین ڕۆژی پێشبڕکێیەکان لە تۆکیوەی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.
تیپی بەلەمسواری ئێران بە ئامادەبوونی 6 وەرزشوان و 4 ڕاهێنەر بەشداری ئەو پێشبڕکانەیان کردووە.
عەلی ئاقامیرزایی لە بەشی فیناڵی 1000 مەتری پیاوان و لە پێشبڕکێ لەگەڵ ڕکابەرەکانی خەڵکی سەنگاپوور، ئوزبەکستان، ژاپۆن، چین، قەزاقستان، عێراق و کووریای باشوور بە تۆمارکردنی کاتی 3:50:282 خولەک، وەکوو بەلەمی سێهەم هێڵی کۆتایی تێپەڕاند و ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی وەرگرت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: