حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی سێ مانگی هەرێمی کوردستان دەکات / هەرێم بێ وەڵامە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گۆڕان داهاتی ناوخۆ کوردستان


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێى هەواڵێکى میدیاى فەرمى گۆڕان، وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كورستان كردوە و داوا دەکات ٩٥٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەست وەزارەت بکات.

میدیاى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان لەزارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، لە نوسراوێكی فەرمیدا وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە هەرێمی کوردستان كردوە بڕی ٩٥٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێم رادەست وەزارەت بکات.

سەبارەت بە وەڵامى هەرێم بۆ نوسراوەکەى وەزارەتى دارایی عێراق میدیاى گۆڕان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی داواکەی بەغدادی نەداوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی داوادەکات داهاتی ناوخۆی مانگەكانی رابردووە و حکومەتی هەرێم رادەستی بەغدادی نەکردوە.

محەمەد ساڵح