هاووڵاتییەک لە چیای سێکانیان رزگاركرا
(0) /
زایەڵە - بهڕێوهبهرایهتی بهرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند،هاووڵاتییەک بە مەبەستی گەشتی بەهارە روویکردبووە شاخی سێکانیان، لەکاتی هاتنە خوارەوەیدا قاچی ترازاوه و زۆر بەسەختی برینداربوه.
راشیگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمی بەرگری شارستانی سورداش چون بە هانایەوە و بەزووترین کات توانرا بهێنرێتە خوارەوە بۆ جێگایەکی تەختایی و لەوێوە تیمی فڕۆکەوانی گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: