ئەمڕۆ تاوە باران لەم شارانە دەبارێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات، دواتر بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: